خێزانێکی کورد لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەیان لە تورکیاوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەبێت

فاتیمە ئیبراهیمی و پەیمان مەلامیرزایی، دوو هاوسەرن کە لە ساڵانی پێشووتر دوور لە کەلتوری ئاینی ئێران هاوسەرگیریان کردووە و هەڵاتون بۆ شاری سلێمانی، پاشان خۆیان گەیاندووەتە تورکیا، بەڵام ئێستا تورکیا بەنیازە بیانگەڕێنێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بەهۆی سەرپێچی لە کەلتوری هاوسەرگیری و عورفە ئاینییەکان ئەگەری هەیە لەکاتی ناردنەوەی خێزانەکە ئەو دوو هاوسەرە لەلایەن بنەماڵەکەیان و کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕوبەڕوی مەترسی ببنەوە.

فاتیمە و پەیمان، لە ساڵانی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە خۆیان گەیاندووەتە شاری سلێمانی و لەو شارە ژیاون تا منداڵێکیان بووە بەناوی ڕۆهان، ئێستا ڕۆهان 9 ساڵە.

لەگەڵ گەیشتنیان بە تورکیا لەوێش منداڵێکیان بووە بەناوی ڕێژوان و ئەوە ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕێکخراوی پەنابەرانی تورکیا پەیوەندیان پێوەکردوون کە وەڵامەکەیان ڕەتکراوەتەوە و دەبێت بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان کە ئێرانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لێدوانی ئەو خێزانەی وەرگرتووە کە پێیان ڕاگەیاندوون دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ئێران، بەڵام ئەوان دەڵێن بگەرێنەوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەبێت.

کۆمەڵەکە هۆشداریداوە کە ئەگەر ئەو خێزانە بگەڕێنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لێکترازانی کۆمەڵەیەتی و گرتن و سزای زیندانیان بەسەردا دەسەپێنرێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی پێشبینییەکان بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ئۆپیک+  نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ڕاوێژکاری دارایی کازمی: بەپێی پێشبینییەکان نرخی نەوت دەگاتە زیاتر لە 65 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی عێراقە

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات و بە پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی…
Total
0
Share