بەهای دۆلار رووی لە دابەزین كردووە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 144 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان رووی لە دابەزین كردووە.

هاوكات جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایگەیاندووە، ئەو هەنگاوانەی پێشتر لەلایەن حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراقەوە گیراونەتەبەر كاریگەرییان لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار هەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکانی هەرێم: وەفدێکمان سەبارەت بە ناردنی کاروانی دووەمی نەوت لە بەغدادە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، “بۆ ناردنی کاروانی دووەمی نەوتی حکومەتی عێراق وەفدێکی وەزارەتەکەمان لە بەغدادە”. لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share