ساختەكارییەكی گەورە لە دزینی مووچەی “شەهیدان” لە عێراقدا ئاشكراكرا

دەزگای شەهیدانی عێراق پرۆسەیەكی ساختەکاریی لە “دزینی مووچەی شەهیدان”ی  ئاشکراكرد.

تاریق مەندەلاوی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی قوربانیانی شەڕ و کردە سەربازیەکان لە دەزگای شەهیدانی عێراق ڕایگەیاندووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ، توانیویانە گەورەترین پرۆسەی ساختەکاریی لە دزینی مووچەی مووچەخۆرانی دەزگاکەیان ئاشکرا بکەن.

ئاشكراشیكردووە، دەستیان بەسەر چەند بەڵگەیەکدا گرتووە کە لە ڕێگەی مامەڵەی سیستمی ئەلیکترۆنیی بارکۆدەوە پێشکەشی دەستەی خانەنشینیی نیشتمانی لە شوێنێکی نادیارەوە کرابوون، بە ئامانجی پێدانی مووچە و خەجکردنی جیاوازییەکان بەیەکجار بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ.

مەندەلاوی ڕوونیشیكردووەتەوە، زۆربەی ناوەکان لەدەرەوەی لیستی مووچەخۆران بوون و بندیواربوون.

باسی لەوەشکردووە، بڕە پارەكە لەسەرەتادا لەلایەن ئەو كەسانە وەرگیراون و دواتر توانیویانە دەستیبەسەردابگرنەوە و كەسەكانیش دەستگیربكەن.

بەرپرسەكەی دەزگای شەهیدانی عێراق ڕاشیگەیاندووە، بڕە پارەكە 30 ملیار دیناری عیراقی بووە، بۆیە داوای لە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كردووە لەو ماڵپەڕ و بارکۆدانە بکۆڵنەوە.

بابەتی پێشتر

کونسوڵخانەی فەڕەنسا: هێرشەکەی سەر هەولێر دەستدرێژییەکی قبوڵنەکراوە

بابەتی دواتر

مەسجدی: لابردنی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران تەنها بۆ گەشتی ئاسمانییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share