مەسجدی: لابردنی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران تەنها بۆ گەشتی ئاسمانییە

باڵیۆزی ئێران لە بەغداد ڕایدەگەیەنێت، لابردنی ڤیزای نێوان وڵاتەكەی و عێراق تەنها بۆ گەشتی ئاسمانییە، بەتایبەت بۆ زیارەتكاران.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغداد بە ماڵپەڕی روسیا الیوم-ی وتووە، “لابردنی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران بۆ گەشتی ئاسمانییە، بە تایبەت ئەو زیارەتكارانەی كە بە فڕۆكە گەشت دەكەن”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە ئێستادا بڕیارەكە گەشت لە ڕێگەی خاڵە سنوورییەكانەوە ناگرێتەوە، تا ئەوكاتەی كۆنترۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت”.

دوێنێ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند، “سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵگرتنی ڤیزای چوونە ناوەوەی بۆ عێراق و ئێران پێڕاگەیاندم، هەروەك ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر زیادكردنی پشكی ئێران لە زیارەتكارانی چلەی ئیمام حوسێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: هەرفەرمانبەرێکمان هاوسەرگیری بکات دەبێت رەزامەندیی ئێمە وەربگرێت

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، “هەرفەرمانبەرێکمان هاوسەرگیری بکات دەبێت رەزامەندیی ئێمە وەربگرێت”. لە نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە، “هەر…
Total
0
Share