نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دابەزینی بەخۆیەوە دیووە بۆ خوار 152 هەزار دینار ئێستا 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 151 هەزار و 600 دینارە.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و لەماوەی چەند رۆژێکدا نزیکەی دوو هەزار دیناری نرخەکەی دابەزیووە، بەڵام دابەزینی دۆلار سنوردارە و لە ئاستی چاوەڕوانییەکاندا نییە.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارە رۆژی 18ی ئەم مانگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، هەنگاوەکانی بانکی ناوەندی و حکومەتی عێراق بە شێوەیەک باش بوون چاوەڕوان دەکرا دۆلار ئێستا لە خوار 150 هەزار دینارەوە بێت، بەڵام ناجێگیری دۆخی ناوچەکە و کەمی متمانەی هاوڵاتییان بە دراوەکانی دیکە بەراورد بە متمانەیان بە دۆلار وای کردووە نرخی دۆلار هێشتا لە بەرزیدا بمێنێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەو کەسانەی مامەڵەی گواستنەوەی خێزانیی دەکەن بۆ سەر ماڵی خەزوریان ئاگاداردەکرێنەوە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە مامەڵەی گواستنەوەی خێزانیی دەکەن بۆ سەر ماڵی خەزوریان. بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی…
Total
0
Share