ئه‌گه‌رهه‌یه دوو ئه‌ستێره‌ی کاریگه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن به‌هۆی پێکانه‌وه، نه‌توانن به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌شداریبکه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌کانی بێلد سپۆرت، هه‌ریه‌ک له سێرج گنابری و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبه‌رانی بایرن گومان له به‌شداریکردنیان ده‌کرێت، چونکه هه‌ردوو یاریزانه‌که له دواین ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی “باڤاری” به‌رامبه‌ر لایپزیک به‌هۆی پێکانه‌وه یاریگایان به‌جێهێشت.
جولیان ناگیلسمان، ڕاهێنه‌ری “یانه هۆلیوودییه‌که”ی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاندووه، ” لیڤاندۆڤیسکی کێشه‌ی له ماسولکه‌ی ڕانیدا هه‌بووه، بۆ پاراستنی له پێکانی قورس ئاڵوگۆڕمان پێ‌کرد، با بزانین له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا چی ڕووده‌دات، به‌هه‌مان شێوه سێرج گنابری هه‌ستی به ئازارکرد له ماسولکه‌کانی پشتیدا، نازانم تاوه‌کو سێشه‌ممه چی ڕووده‌دات، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، با بزانین کاردانه‌وه‌یان چۆن ده‌بێت”.
سێشه‌ممه‌ی داهاتوو خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌کاته‌وه، له قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کان و گه‌ڕی یه‌که‌مدا، یانه‌ی به‌رشلۆنه له یاریگای کامپ ن‌و میوانداری بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ده‌کات.