مێسی لە یەکەم دەرکەوتندا بێکهامی خستە گریان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، لیۆ مێسی یەکەمین یاریی بە درێسی یانەی ئینتەر مەیامییەوە لە “لیگ کەپ” بەرامبەر کروز ئازولی مەکسیکی ئەنجامدا.

لە خولەکی (54)وە بەشداریکرد، لە خولەکی (90+4)دا، واتا لە دوایین ساتەکانی کاتی زیادکراودا، ئەفسانەکەی ئەرجەنتین بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ گۆڵی بردنەوەی بۆ مەیامی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی کردە (2-1).

لە خۆشی ئەو گۆڵ و سەرکەوتنە، دەیڤد بێکهامی سەرۆکی ئینتەر مەیامی گریا و لەلایەن خێزانەکەیەوە دڵنەوایی کرایەوە.

بەشێوەیەکی گشتی، مێسی لە یەکەم دەرکەوتنیدا گۆڵێکی تۆمارکرد، بە پیاوی یارییەکە دەستنیشانکرا، هەروەها یەکەم بردنەوەی بۆ مەیامی لە یەکەم یاریی “لیگ کەپ” مسۆگەرکرد و دوای شەش دۆڕاندنی لەسەریەک، یانەکەی خستەوە سەر ڕێڕەوی بردەوە.

بابەتی پێشتر

مباپێ لە لیستی پاریس دوورخرایەوە: بۆ فرۆشتن

بابەتی دواتر

12 پەرلەمانتاری پێشوو: جارێكی دیكە دەسەڵات پەنای بردەوە بەر سزادانی ئازادیخوازان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share