(ڤیدیۆ) لیستەر سیتی بۆ جاری یەکەم لەمێژوویدا جامی “فا کەپ”ی بەرزکردەوە

ئەمشەو، شەممە یاری کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان لە نێوان چێڵسی و لیستەر سیتی ئەنجامدرا و لیستەر سیتی بردنەوەی بەدەستهێنا و جامەکەی بەرزکردەوە.

لە یاریگای وێمبڵی لیستەر سیتی برێندان ڕۆجەرز ڕوبەڕوی چێڵسی تۆماس توخێل بووەوە و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمارکرد.

سەرەڕای ئەوەی یاریزانانی بلوز ئاستێکی ناوازەیان تۆمارکرد، بەڵام لە تایمی دووەمدا و بەتایبەت لە خولەکی 63 لەلایەن یوری تیلیمانسی بەلجیکیەوە گۆڵیان لەسەر تۆمارکرا.

https://streamable.com/yehe2o

لە کۆتا ساتەکاندا کوڕانی چێڵسی هەوڵی بێوچانیاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە، لە خولەکی 90 ویس مۆرگان بەهەڵە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، بەڵام (ڤار) بڕیاریدا بە ئەژمارنەکردنی گۆڵەکە.

بردنەوەی لیستەر سیتی تەنها بردنەوەیەکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو بۆ جاری یەکەم بوو لە مێژوویدا نازناوی “فا کەپ”یان بەدەستهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی زه‌به‌لاحه‌کان به‌بردنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ به‌لجیکا کۆتاییهات

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسای پاڵه‌وانی جیهان له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی به‌لجیکا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویی تۆمارکرد.…
Total
0
Share