ڕادوکانو مێژووی تۆمارکرد و ناسناوی ئه‌مریکای کراوه‌ی به‌ده‌ستهێنا

ئه‌ستێره‌ی لاوی به‌ریتانیا، ئیما ڕادوکانو ناوی خۆی به‌ ئاڵتون له‌ مێژووی تێنسی سه‌رزه‌ویدا نوسییه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ یاریی کۆتایی پاڵه‌وانێتی ئه‌مریکای کراوه‌ سه‌رکه‌وتنی به‌رامبه‌ر له‌یلا فێرناندیزی که‌نه‌دی تۆمارکرد و جامه‌که‌ی‌ به‌رزکرده‌وه‌‌.

ڕادوکانو یه‌که‌مین یاریزانه‌ له‌ مێژووی تێنسی سه‌رزه‌وی،‌ له‌ قۆناغی پاڵاوتنه‌کانه‌وه‌ سه‌رده‌که‌وێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ ڕیزبه‌ندی 10 باشترینه‌کاندا بێت، یه‌کێک له‌ ناسناوه‌ گه‌وره‌کانی گراند سلام به‌ده‌ستده‌هێنێت.

لاوه‌ به‌هره‌داره‌که‌ی به‌ریتانیا، له‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا توانی له‌ یاریی کۆتایی پاڵه‌وانیتی ئه‌مریکای کراوه‌ “فلاشینگ میدۆز” به‌ کاتژمێرێک و 51 خوله‌ک به‌ ئه‌نجامی (6-4)، (6-3) بردنه‌وه‌ تۆماربکات.

سه‌رکه‌وتنه‌کانی ڕادوکانو له‌م سنووره‌دا ناوه‌ستنه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ ڕیزبه‌ندی یاریزاناندا ده‌که‌وێته‌ پله‌ی 150وه‌، به‌ڵام یه‌که‌مین تێنسزانی کچی به‌ریتانیایه‌ له‌ ساڵی 1968وه‌ له‌سه‌ر سته‌یجی پاڵه‌وان ده‌وه‌ستێت.

به‌رامبه‌ر به‌ بردنه‌وه‌ی ناسناوی فلاشینگ میدۆز، ئیما بڕی دوو ملیۆن دۆلار و 500 هه‌زاری به‌ده‌ستهێنا، له‌به‌رامبه‌ردا فێرناندێز ملیۆنێل و 250 هه‌زار دۆلاری بۆ ته‌رخانکرا.

بابەتی پێشتر

ئێف بی ئای یەكەم بەڵگەنامەی تایبەت بە هێرشەكانی سێپتەمبەری بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی بایرن به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ به‌شدارینه‌که‌ن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنچیلۆتی توڕەیە

کارلۆ ئەنچیلۆتی جموجۆڵەکانی ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی لە مێرکاتۆی هاوینی 2023 بەدڵ نییە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”،…
Total
0
Share