پاریس: تاڵیبان درۆیکرد و داننانێین بە حکومەتەکەیدا

فەرەنسا تاڵیبان بە “درۆ” تۆمەتباردەکات و دەڵێت، ئەوان وتیان ڕێگە بە کەسانی بیانی دەدەن بە ئازادی لە وڵاتەکە بڕۆن و حکومەتێکی گشتگیر و هەمەلایەنەش پێکدەهێنن بەڵام درۆیانکرد، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا هەڕەشەی دانپێدانەنانی حکومەتی نوێی تاڵیبان دەکات.

جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، “بزوتنەوەی تاڵیبان درۆی کرد ئێمە هیچ پەیوەندییەکامان لەگەڵ ئەو حکومەتەدا نابێت کە تاڵیبان بەمدواییە ڕایگەیاند بەتایبەت کە حکومەتێکی یەک ڕەنگە”.

لێدوانەکانی لۆدریانی لە کاتی گەشتەکەیدابوو بۆ دەوحە بەمەبەستی بەشداریکردن لە گفتوگۆکانی تایبەت بە ئەفغانستان.

جان ئێف لۆدریان بە کەناڵی فرانس5ی وتووە، “تاڵیبان وتی چاوپۆشی لە چوونەدەرەوەی ئەو بیانیانە دەکەن کە لە ئەفغنستانن، باسیان لە حکومەتێکی گشتگیر دەکرد کە نوێنەرایەتیی هەموو لایەنەکان بکات، بەڵام درۆیانکرد”.

وتیشی، “لەگەڵ ئەو بەڵێنانەشدا تائێستاش ژمارەیەک هاوڵاتیی فەرەنسی لە ئەفغانستان ماون”.

جەختیکردەوە، فەرەنساڕەتیدەکاتەوە دانبنێت بە حکومەتێکی لەوجۆرە یان هیچ جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵدا هەبێت و وتی، “ئێمە کردارمان لە تاڵیبان دەوێت نەک قسە”.

ئەمە لەکاتێکدایە فەرەنسا تائێستا سێ هەزار هاوڵاتیی لەو وڵاتە بردووەتەدەرەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ تاڵیبان بۆ بردنەدەرەوەی ئەو ژمارە فەرەنسییەی تائێستا لەو وڵاتە ماون.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ئێرانە

بابەتی دواتر

 کازمی گەیشتە ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share