هاوڵاتییانی سوریا بە ئاهەنگگێڕان رۆژیان کردەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپە چەکدارەکانی سوریا توانیان بچنە ناو دیمەشقی پایتەخت و کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی بەشار ئەسەد بهێنن هاوڵاتییانی وڵاتەکەش بە ئاهەنگگێڕان رۆژیان کردەوە.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، لە کاتەکانی زووی بەیانی ئەمڕۆوە هاوڵاتییانی دیمەشق هاتوونەتە دەرەوەی ماڵەکانی خۆیان لە هەموو کوچە و کۆڵان و شەقامەکان ئاهەنگگێڕان دەستیپێکردووە و لە زۆر شوێنیش تەقەی خۆشیان کردووە.

ئاشکراشیانکردووە، زۆرینەی سەربازانی سوریا بنکە سەربازییەکانی خۆیان جێهێشتووە بەبێ پاسەوان هەڵاتوون لەوانەش لە بنکەی هەواڵگریی سەربازی و بنکەی فەرماندەی ئەرکان لە گۆڕەپانی ئەمەوییەکان.

هەر ئەم بەیانییە لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە تەکبیراتی تایبەت وتراونەتەوە و لە دەرەوەی مزگەوتەکانیش گۆرانی و سروودی سەرکەوتن لێدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حەج و عومرەی هەرێم: گەشتە ئاسمانییەکان راگیراون و دەبێت عومرەکاران بە رێگای وشکانی بگەڕێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتە ئاسمانییەکانی راگرتووە، دەبێت عومرەکاران…
Total
0
Share