سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە ئێرانە

 ڕافایێل گرۆسی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە تارانە و ئەمڕۆ لەگەڵ جێگری سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمیی ئێران کۆدەبێتەوە، چاوەڕێدەکرێت کۆبوونەوەکانی گرۆسی کاریگەریی گەورەی لەسەر بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاژانسی وزەی ئەتۆم هەبێت.

کازم غەریب ئابادی نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕافایێل گرۆسی لەگەڵ محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکەش چەند ڕۆژێک پێش کۆبوونەوەی چارەنووسسازی ئەنجومەنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لەسەر پرسی ئەتۆمیی ئێران دێت.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەزاری سێ سەرچاوەوە ڕایگەیاندووە، سەردانەکەی گرۆسی دوای ڕێککەوتنی هەدوولا دێت بۆ دەستپێكردنەوەی چاودێرییەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم لەسەر چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران، هەروەها لێکۆڵینەوە لە هەندێک ماددەی ئەتۆمی کە لە چەند پێگەیەکی ئەتۆمیی وڵاتەكە بەدیکراون.

بەڵام کەناڵی (پرێس تی ڤی)ی فەرمیی ئێران ڕەتیکردەوە سەردانەکەی گرۆسی پەیوەندیی بە ڕەزامەندی لەسەر گەڕانەوەی چاودێریی ئاژانسی وزەی ئەتۆم هەبێت.

بەڵام ئاراستەكان بەرەو ئەوەن كە دیدارەکانی گرۆسی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کاریگەریی گەورەی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگارانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەبێت، کە لە 35 ئەندام پێکهاتوون.

ئەمە لەکاتێکدایە گفتوگۆکانی ڤیەننا تایبەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەئێستادا ڕاگیراون، بەبێ ئەوەی بەشێکی زۆر لە پرسەکانی ناو گفتوگۆکان هیچ بڕیارێکیان لێدرابێت، لەگرنگترینیشیان هەڵگرتنی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران و لەبەرامبەردا پابەندبوونی ئێران بە مەرجەکانی سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میزەڵانەکانی حەماس خەریکە شەڕی ئیسرائیل و فەڵەستین هەڵدەگیرسێنێتەوە

دوای ڕەوانەکردنی چەند میزەڵانێکی ئاگراوی، لەلایەن لایەنگرانی حەماسەوە بۆ شارە ئیسرائیلی نشینەکان، سوپای ئیسرائیل بۆردومانی چەند بنکەیەکی حەماسیکرد…
Total
0
Share