ئیسرائیل بۆ زانایانی ئەتۆم: وریابن ئێران نەتانكوژێت

دەزگاكانی ئاسایش و هەواڵگیری ئیسرائیل، داوا لە زانایانی ئەتۆمیی وڵاتەكەیان دەكەن خۆیان لە ئێران بپارێزن.

بە گوێرەی زانیارییەكان كە ئەمڕۆ هەینی 4ی كانونی یەكەم بڵاوكراونەتەوە، ئەو دەزگایانە داوایان لە زانایانی بواری ئەتۆم لە ئیسرائیل كردووە، زۆر بە وریاییەوە مامەڵە بكەن و ئاگاداری جموجۆڵی ڕۆژانە و ڕێگەكانی هاتوچۆكردنیان ببن، نەوەك ئێران زەفەریان پێببات.

هۆكاری ئەو هۆشداریدانە، وەك دەزگاكانی ئاسایشی ئیسرائیل ئاماژەیان بۆ كردووە، ئەوەیە كە پێدەچێت ئێران لە تۆڵەی كوژرانی موحسن فەخری زادە، زانای ئەتۆمیی ئێران لە هەفتەی ڕابردوودا، حكومەتی ئەو وڵاتە تۆڵەبكاتەوە و زانایانی بواری ئەتۆمی ئیسرائیل بكوژێت.

سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسرائیل لە زاری زانایەكی پێشووی بواری ئەتۆمەوە بڵاویانكردووەتەوە، كە ناوبراو لەلایەن كاربەدەستانی ئاسایشەوە ئاگاداركراوەتەوە بەوەی ئاگاداری چالاكییەكانی بێت لە ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، نەوەك لەلایەن ئێران-ەوە چاودێری بكرێت، هەروەها ڕۆژانە لە یەك ڕێگەوە هاتوچۆ نەكات و پۆستی گوماناوی وەرنەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی شاره‌زوور به‌ تۆمه‌تی ‘دزیكردن’ كه‌سێكی ده‌ستگیر كرد

ئاسایشی شاره‌زوور ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند، كه‌ “كاری دزیكردن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماركێت بووه‌ به‌ ده‌مامكه‌وه‌”. به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوور…
زیاتر ببینە

تەندروستیی لوبنان: عێراق لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەیە کە هاوکاریی مرۆیی و پزیشکی پێشکەشی لوبنان دەکەن

تەندروستیی لوبنان رایگەیاند، عێراق لە پێشەنگی ئەو وڵاتانەدایە کە هاوکاریی مرۆیی و تەندروستی پێشکەشی لوبنان دەکەن”. ئەدا سەنان،…
Total
0
Share