کازمی گەیشتە ئێران

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە ئێران، سەردانەکەی کازمی لەسەر بانگهێشتی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بووە و پرسەكانی ئاسایش و وزە و پەیوەندییەكانی نێوان تاران و ڕیاز تاوتوێدەكەن.

مستەفا کازمی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای عێراق و لەسەر بانگهێشتی ئیبراهیم ڕەئیسی گەیشتە تاران، بەپێی لێدوانی کازمیش، مەبەستی سەردانەکەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیانە.

لە ڕاگەیەندراوی نوسینگەی مستەفا کازمیدا هاتووە، “ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و کردنەوەی دەرگای هەماهەنگییە لە سەرجەم بوارەکاندا، هەروەها گرنگیدان بە پەیوەندییەکی بەهێزی نێوان هەردوو وڵات”.

نوسینگەكەی كازمی دەشڵێت، “عێراق سەرکەوتووبووە لەوەی ڕۆڵی ئەرێنی هەبێت لە ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر، هەروەها پابەندبوون بە بنەماکانی سەقامگیریی لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، کازمی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆدەبێتەوە و گفتوگۆی پرسە گرنگە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانی هەردوولا و پاڵپشتیکردنی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.

لایەنی ئێرانیش لەبارەی تەوەرەكانی گفتوگۆی سەردانەكەوە ئاشكرایكردبوو، پرسەكانی وزە و ئاو، ئاسایشی ناوچەكە و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و سعودیە تاوتوێدەكرێن، كە عێراق لەم پرسەی دواییدا ڕۆڵی نێوەندگێڕ دەبینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێكی چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت بە كاندیدی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرادەكرێت

سەرچاوەیەكی سیاسی ئەنجامی كۆبوونەوەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت بە یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرادەكات. سەرەڕای تێپەڕبوونی پێنج…
Total
0
Share