ئەمشەو هێرشێكی موشەكی كرایە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر و ژمارەیەك موشەك لە فڕۆكەخانەکە كەوتوونە خوارەوە.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، “هێرشكراوەتە سەر فڕۆكەخانەی هەولێر و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ موشەک لەنێو فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە”.
باسی لەوەشكرد، هێزێكی زۆری ئەمنی لەنزیك فڕۆكەخانەكە بڵاوەیپێكراوە.
هاوكات دژەتیرۆری كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”.