هەولێر.. لەسەر شەڕی منداڵ باوكێك و دوو كوڕ پێكەوە كوژران

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لە قەزای خەبات لەسەر شەڕی منداڵ كێشە لەنێوان دوو بنەماڵە دروستبووە و باوكێك و دوو كوڕ پێکەوە كوژراون.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەمشەو ڕووداوێکی کوشتن لەنێو بازاڕی قەزای خەبات ڕوویدا، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی منداڵ دەمەقاڵی لەنێوان دوو بنەماڵەدا دروستبووە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “دوای دەمەقاڵێكە هەردوولا بووە بەشەڕیان لە ئەنجامیشدا باوکێک و دوو کوڕ بەناوەکانی (محەمەد قادر عەباس) و (بەدر محەمەد قادر) و (شێروان محەمەد قادر) كوژراون”.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشكرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێوە هاوڵاتییانی هەرێم دەگەڕێندرێنەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم کە لە دەرەوە گیریانخواردووە لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێوە دەگەڕێندرێنەوە. د.…
زیاتر ببینە

زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا: سەرجەم گەنجە گەشتیارەکانی سەیرانگەی خۆرنەوازان سەلامەتن

درەنگانی شەوی ڕابردوو، هەواڵی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک گەنجی گەشتیاری دووزخورماتوو لەسنووری خۆرنەوەزان ناحیەی داوێ بڵاوکرایەوە، بەڵام سەرجەمیان سەلامەتن…
Total
0
Share