بەشێك لە وەزارەتەكان و خانەنشینانی سەربازیی مووچەیان وەرنەگرت و دەكەوێتە دوای جەژن

بەڕێوەبەری خانەنشینیی سەربازی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، مووچەی خانەنشینانی سەربازی و چەند وەزارەتێك لە سلێمانی دابەشنەكرا و دەكەوێتە دوای پشووەكانی جەژنی ڕەمەزانەوە.

عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینیی سەربازی لە سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ماوەی سێ ڕۆژە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی دەستیپێكردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینە لە بانكدا سەرجەم خانەنشینانی سەربازی لە سلێمانی مووچەیان وەرنەگرت.

ئاشكرایكرد، چاوەڕواندەكرێت مووچەی مانگی ئازاری ئەو خانەنشین و وەزارەتانەی نەدراون بكەوێتە دوای پشووەكانی جەژنی ڕەمەزان.

بەپێی سەرچاوەیەك كە لە یەكێك لە بانكەكانەوە بەتۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەو وەزارەت و خانەنشینە سەربازییانەی مووچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە دابەشكردنی مووچەكەیان دەكەوێتە دوای پشووەكانی جەژنی ڕەمەزان و بەهۆی نەبوونی پارە لە بانكدا نەتوانراوە مووچەی مانگی ئازاری ئەو مووچەخۆرانە دابەشبكرێـت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: لە مانگی رەمەزاندا لیژنەکانمان چاودێری بازاڕ دەکەن تا هیچ کەسێک نەتوانێت قۆرغکاری بکات

قائیمقامی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامادەکارییەکانیان بۆ مانگی رەمەزان دەخاتەڕوو. ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،…
Total
0
Share