یەكێتی: تیمی سەرۆکی حکومەت سزادانی سلێمانیان گواستەوە بۆ میدیاش

مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی ڕەخنە لە گواستنەوەی ململانێكان بۆ سەر میدیاكانی سنووری سلێمانی دەگرێت و دەڵێت، ئەو ڕەفتارە پێچەوانەی نەریتی دروستی نیشتمانیی حکومڕانی و بەرێوەبردنە.

مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەست، بەڵام نوسینگەی ڕاگەیاندن و تیمەکەی سەرۆکی حکومەت ململانێ سیاسیەکان و سزادانی سلێمانیان گواستەوە بۆ شەڕی مایکەکان و کەناڵەکانی کوردسات، گەلی کوردستان و ڕاگەیاندنەکانی تری یەکێتی، هەروەک ئەو کەناڵانەشیان بایکۆتکرد کە پەخشی سەرەکیان لە سنووری سلێمانی-یە.

دەشڵێت، “ئەو ڕەفتارە جگە لەوەی پێچەوانەی نەریتی دروستی نیشتمانیی حکومڕانی و بەڕێوەبردنە، هاوکات پێچەوانەی یاسای کاری ڕۆژنامەنووسیشە کە ئاستەنگی لەبەردەم کاری ڕووماڵ و مافی بەدەستهێنانی زانیاری ڕەتدەکاتەوە، دروست پێشینەیەکی خراپیشە بە ئاراستەی بەرتەسککردنەوەی زیاتری ئازادیی کاری ڕاگەیاندن”.

مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی هیوای ئەوەش دەخوازێت چالاکییە میدیاییەکان و بەڕێوەبردنی کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکانیش بە دەردی حکومڕانی نەچێ و فەرھەنگی ناپەسەندی سزادانی سلێمانی نەگوازنەوە بۆ ناو میدیاش.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسیی ئەمڕۆی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا میدیاكانی یەكێتی و زۆرینەی دەزگا ڕاگەیاندنەكانی سنووری سلێمانی بانگهێشتنەكران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی لقی سلێمانی یەکێتیی بەڵێندەران: حکومەتی هەرێمی کوردستان حەزدەکات قەرزەکان زۆربێت بۆ ئەوەی نەیداتەوە

وتەبێژی لقی سلێمانیی یەکێتی بەڵێندەران، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێیخۆشە بزۆرترین بڕەپارە قەرزاری بەڵێندەران بێت، تاوەکو نەیداتەوە. ژین عەبدوڵا،…
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا لە نەخۆشخانە پرسیاری تاقیکردنەوەکانی بەسەر دوو خوێندکار دابەشکرد

بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا لە نەخۆشخانە پرسیاری تاقیکردنەوەکانی بەسەر دوو خوێندکار دابەشکرد کە بەهۆی نەخۆشییەوە تاقیکردنەوە لە نەخۆشخانە ئەنجامدەدەن.…
Total
0
Share