فاروقی مەلا مستەفا: هیچ هێزێک نەهاتووەتە نزیک مەکتەبەکەم و کاروبارمان ئاساییە

مەکتەبی فاروقی مەلا مستەفا لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی گوایە هێزێک چواردەوری مەکتەبەکەیداوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێن، “ئەو هەواڵەنە دوورن لە ڕاستییەوە و ئێمە کاری ئاسایی خۆمان دەکەین”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبەکەی فاروقی مەلا مستەفادا هاتووە، ” لەچەند میدیایەكی كوردی  و عەرەبی بڵاوكراوەتەوە، كە چوار دەوری مەكتەكەی كاك (فاروقی مەلا مستەفا) لە كۆمپانیای ئاسیا گیراوە و فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێك بهێنرێت.”

ئاماژە بەوەشکراوە، “لێرەوە ڕایدەگەیەنین، هەموو ئەو هەواڵ و بڵاوكراوانە دوورن لە راستیەوە و بەشێوەی ئاسایی كاروبارەكانمان بەڕێوە دەچێت، ئەو كێشە و ململانێیانەی كە ڕوودەدەن هیچ كاریگەرییەكی لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكانمان نابێت.”

لە ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی ئەو سەرمایەدارەدا ئەوەشهاتووە، “لێرەوە بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنن ئێمە دوورین لە ململانێی لایەنە سیاسیەكانی ئێستای سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمی كوردستان بە گشتی، و دورین لە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی و ئێمە  لە كاروباری حزبایەتی لە هەرێمی كوردستاندا سەربەخۆین.”

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕۆژانە ڤیدیۆی بۆردومانکردنی سنورەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە

بابەتی دواتر

کەسێک لە سلێمانی دەستگیرکرا زیاتر لە دەفتەرێک دۆلار و بڕێک ئاڵتونی دزیبوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. کارمەندێکی مین هەڵگرەوە لە شارباژێر مینێکی پێدا تەقییەوە

بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتییەکەیان مینێکی پێدا تەقییەوەتەوە لەکاتی کارکردندا. بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری…
Total
0
Share