کەسێک لە سلێمانی دەستگیرکرا زیاتر لە دەفتەرێک دۆلار و بڕێک ئاڵتونی دزیبوو

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێک کەسێکیان دەستگیرکردووە زیاتر لە دەفتەرێک دۆلار و بڕێک ئاڵتونی دزیووە و هەموو پارە و ئاڵتونە دزراوەکە دەستیبەسەردا گیراوە.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ” پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە بڕی (8 ملیۆن و 450ھەزار دینار) و (17 ھەزارو 300 دۆلاری ئەمریکی – 173 گەڵا) و بڕێک ئاڵتونی لێ دزراوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو پارەو ئاڵتونەدا کە دزیبووی.”

پۆلیس ڕاشیگەیاندووە، “تۆمەتبار (ک، غ،ع) لەدایکبووی 1984 لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادان ڕاگیراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share