وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕۆژانە ڤیدیۆی بۆردومانکردنی سنورەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە

بەشێک لە پۆستەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا

هەژماری تایبەتی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ڕۆژانە ڤیدیۆی جۆرێک بۆردومانکردنی خاکی هەرێم بڵاودەکاتەوە و لەگەڵیشیدا ئامارێک سەبارەت بە کوژرانی گەریلاکانی پەکەکە بڵاودەکاتەوە، ئەگەرچی ئامارەکان لەلایەن پەکەکەوە ڕەتدەکرێنەوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا بەشێکی زۆری چالاکییەکانی پەیوەستکردووە بە بۆردومانکردنی هەرێمی کوردستان و بە وردبوونەوە لە پۆستەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەری ئەو وەزارەتە دەردەکەوێت زیاتر لە %50ی چالاکییەکان بۆردومانکردنی خاکی هەرێمە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڤیدیۆی چەندین شێواز بۆردومانی خاکی هەرێم بڵاودەکاتەوە، لەوانە بۆردوومان بە فڕۆکەی جەنگی، یاخود فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یان بۆردومان لەلایەن تۆپخانەکانەوە.

لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا لانیکەم هەفتەی یەکجار یان زیاتر سنورەکانی هەرێمی کوردستان یاخود هەندێکجار بە قوڵایی لەناو خاکی هەرێمدا بۆردومانکراوە.

ساڵانە لەلایەن سوپای تورکیاوە بەبیانووی گەریلاکانی پەکەکە، چەندین هاوڵاتیی کورد دەکوژرێن و برینداردەکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پرسە بەبێ دەنگی دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: رێگا بەهیچ لایەنێک نادەین سەودا و مامەڵە بە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بکات

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند، رێگا بەهیچ لایەنێک نادەن سەودا و مامەڵە بە مووچەی مامۆستایان…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرپەرشتیی پرۆسەی هەڵبژاردنی یەكێتی بۆ پەرلەمانی كوردستان دەكات

لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی، رایدەگەیەنێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرپەرشتیی پرۆسەی هەڵبژاردنی یەكێتی بۆ پەرلەمانی كوردستان دەكات . رزگار…
Total
0
Share