كەریم عەلی: “ئەمساڵ حكومەت نەوتی دابەشنەكردووە بەڵكو نەوتی فرۆشتووە بە هاوڵاتییان”

كەریم عەلی، ئەندامی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆكی پێشووی لیژنەی ناوبراو دەڵێت، “نەوت بۆ هاوڵاتییان نییە، بەڵكو بۆ كۆمپانیاكانە” و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە حكومەتی راسپاردە خەمی هاوڵاتییانی نییە.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، كەریم عەلی ئەندامی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، “تا ئێستا یەك لەسەر چواری ئەو نەوتەی سلێمانی پێویستیی پێیەتی دابەشكراوە” و روونیكردەوە، “سلێمانی پێویستیی بە 110 ملیۆن لیتر نەوت هەیە بۆ ئەوەی هەر خێزانێك 200 لیتر نەوتی سپی وەربگرێت، بەڵام تا ئێستا كەمتر لە 30 ملیۆن لیتر نەوت هاتووە”.

كەریم عەلی جەختدەكاتەوە لەوەی ئەمساڵ تا كۆتاییهاتنی پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی كە دەكەوێتە مانگی نیسانەوە، ئەو نەوتەی لە سنووری سلێمانی دابەشدەكرێت بڕەكەی ناگاتە 40 ملیۆن لیتر.

دەشڵێت، “ئەمساڵ حكومەت نەوتی دابەشنەكردووە، ئەوەی هەبووە نەوت فرۆشتن بووە نەك دابەشكردن، بەو پێیەی هەر بەرمیلێك نەوت بە 103 هەزار و 500 دینار دراوە بە هاوڵاتییان”.

ئەندامەكەی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دووپاتیكردەوە، “نەوت بۆ هاوڵاتییان نییە، بەڵكو بۆ كۆمپانیاكانە” و بەپێی وتەی ئەو، حكومەتی راسپاردە گوێناگرێت و خەمی هاوڵاتییانی نییە.

بابەتی پێشتر

دۆلار بە رێژەیەكی زۆر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ماسی هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ماسی هەرزان بووە، جەختیشدەكاتەوە ئەو ماسییانەی لە دەرەوە هاوردەدەكرێن هیچ مەترسییەكیان…
Total
0
Share