نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی و یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی، به دوو بردنه‌وه‌ی دیکه ڕۆجێ فێدره‌ر و ڕافائێل نادال تێده‌په‌ڕێنێت.
ئه‌ستێره ناوازه‌که‌ی سڕبیا، له قۆناغی چاره‌کی کۆتایی پاڵه‌وانێتی ئه‌مریکای کراوه “فلاشینگ میدۆز” ماتیۆ بیریتینی تێنسزانی ئیتاڵی به ئه‌نجامی سێ به‌رامبه‌ر به یه‌ک کۆمه‌ڵه تێپه‌ڕاند، له قۆناغی نیوه‌ی کۆتاییدا ڕووبه‌ڕووی ئه‌لیکسانده‌ر زڤیرێڤ ده‌بێته‌وه، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌یدا یاریی کۆتایی به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاریی نێوان ئوجێر ئیلیاسیمی که‌نه‌دی و دانیێل میدڤیدێڤی ڕوسی ئه‌نجامده‌دات.
دیکۆڤیچ به بردنه‌وه‌ی له بیریتینی ڕێژه‌ی بردنه‌وه‌کانی له ئه‌مریکای کراوه گه‌یانده (80)، بۆ جاری دوانزه‌هه‌م له‌مێژوویدا گه‌یشته قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی پاڵه‌وانێتییه گه‌وره‌که‌ی گراند سلام.
له به‌رده‌م مێژوودا وه‌ستاوه
له ساڵی 2021دا “نۆلیتۆ” سێ پاڵه‌وانێتی گراند سلامی بردووه‌ته‌وه، که پێکهاتوون له: ئوسترالیای کراوه، فه‌ره‌نسای کراوه، ویمبڵدۆن.
ئه‌گه‌ر بێت‌و ناسناوی ئه‌مریکای کراوه‌ش بباته‌وه، ده‌بێته سێیه‌م یاریزان له مێژووی تێنسی سه‌رزه‌وی، که له یه‌ک ساڵدا چوار ناسناوه گه‌وره‌که‌ی به‌ده‌ستهێناوه، پێشتر ئه‌م ڕیکۆرده له‌لایه‌ن ڕود لایڤه‌ری تێنسزانی ئوسترالی (1962-1969)، هه‌روه‌ها دۆن باجی ئه‌مریکی (1938) تۆمارکراوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه بردنه‌وه‌ی ئه‌مریکای کراوه بۆ دیۆکۆڤیچ واتای گه‌یشتنه به لوتکه، به‌وپێیه‌ی ژماره‌ی ناسناوه گه‌وره‌کان له ته‌مه‌نی وه‌رزشییدا ده‌گه‌یه‌نێته (21) ناسناو و ڕافائێل نادالی ئیسپانی و ڕۆجێ فێدره‌ری سویسری تێده‌په‌ڕێنێت، که هه‌ریه‌که‌یان خاوه‌نی (20) ناسناون.