ڕودیگێر دەرگای بۆ ڕیاڵ مەدرید کردەوە

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کە بریکاری ئەنتۆنیۆ ڕودیگێری بەرگریکاری چێڵسی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستی بە گفتوگۆکردن کردووە.

گرێبەستی بەرگریکارە ئەڵمانییە 29 ساڵەکە هاوینی داهاتوو لەگەڵ چێڵسی کۆتایی دێت، بۆیە مافی ئەوەی هەیە بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ڕودیگێڕ وەک بژاردەی یەکەم مامەڵە لەگەڵ شاهانەی مەدرید دەکات، بۆیە دانوستانەکانی دەستپێکردووەتەوە، بەڵام ئیدارەی پێرێز ئامادە نەبوون سەرجەم داواکارییە دارایییەکانی جێبەجێ بکەن.

یاریزانە ئەسمەرەکە لە وەرزێکدا داوای مووچەی ساڵانەی بە بڕی 12 ملیۆن یورۆ کردووە، ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هالاند و مباپێ، لە ئێستادا ناتوانێت ئەو بڕە بۆ ڕودیگێر دابین بکات.

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندی: یەدەگی نەختینەیی بۆ 70 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە

بابەتی دواتر

بە پارەی کەنداو میلان دەبێتەوە بە میلانەکەی جاران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share