(ڤیدیۆ) وێڵز و سویسرا بە گۆڵێک یەکسانبوون

ئەمڕۆ، شەممە یاری دووەمی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە نێوان هەڵبژاردەکانی وێڵز و سویسرا ئەنجامدرا، یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتاییهات.

هەڵبژاردەی وێڵز لە یاریگای باکوی ئۆڵۆمپی لە ئازەربایجان بەرامبەر هەڵبژاردەی سویسرا یاریکرد، یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێک یەکسانبوون کۆتاییهات.

گۆڵەکەی سویسرا لە خولەکی 49 لەلایەن بریل ئیمبۆلۆ و گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە لە خولەکی 74 لەلایەن کیڤن مۆرەوە تۆمارکران، لە کۆتا ساتەکاندا هەڵبژاردەی وێڵز هەوڵی زۆریدا بە ڕابەری گاریس بەیل گۆڵی پێشەنگ تۆماربکات، بەڵام لەم ئەرکەدا سەرکەوتوو نەبوون.

https://streamable.com/9hef3d

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، هەریەک لە وێڵز و سویسرا لە گەڕی یەکەمی یورۆی 2020 تەنها خاڵێکیان کۆکردەوە.

بابەتی پێشتر

شارەوانی سلێمانی شوێنێك ئاشكرادەكات ئاوی زێرابی تیادا به‌ هاوڵاتییان ‌فرۆشراوە

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەنوسێکی هۆڵەندی: بە فەرمانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی هەولێر ڕاگیراوین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share