تاڵیبان: ڕێگە بە ئافرەتان دەدەین لە پۆستە حكومییەكاندا بن

بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایدەگەیەنێت، لە داهاتوودا ڕێگە بە ئافرەتان دەدەن، كە لە پۆستە حكومییەكاندابن.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاندووە، “ئەم حكومەتەی كە ئێستا ڕاگەیەنراوە كاتییە و لە داهاتوودا ڕێگە بە ئافرەتان دەدەین لە پۆستەكاندا بن، بەپێی بنەماكانی شەریعەت و ئاینیی ئیسلام”.

وتەبێژەكەی تاڵیبان جەختی لەوەشكردووە، “ئێستا سەرەتایە، بەڵام لە قۆناغی دووەمدا مافی هێنانە پێشەوەی ئافرەتان بۆ نێو حكومەت فەراهەم دەكەین و ئەم حكومەتەشی كە ڕاگەیەندراوە كاتییە”.

ئەو قسانەی زەبیحوڵڵا موجاهید دوای ئەوەدێت، لە چەند ڕۆژی پێشوو تاڵیبان حكومەتی كاتیی ئەفغانستانی ڕاگەیاند، بە بێئەوەی هیچ ئافرەتێك كاندیدكرابێت بۆ پۆستە وەزارییەكان.

هاوكات نەتەوەیەكگرتووەكان و ڕێكخراوەكانیش داوایان لە بزوتنەوەكە كرد، ڕێز لەمافی ئافرەتان و و مافی مرۆڤ بگرێت.

بابەتی پێشتر

لە هەولێر ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە كوژرا

بابەتی دواتر

ئەنجامی شیكارییەك: ئاوی بەنداوی باوەشاسوار بۆ خواردنەوە و مەلەكردن شیاو نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share