ئەنجامی شیكارییەك: ئاوی بەنداوی باوەشاسوار بۆ خواردنەوە و مەلەكردن شیاو نییە

ئاوی بەنداوی باوەشاسوار فۆتۆ: زانكۆی گەرمیان

لیژنەیەكی پسپۆڕی زانكۆی گەرمیان دوای لێكۆڵینەوە لە هۆكاری سووربوونی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئاوی بەنداوەكە بۆ خواردنەوە و ئاژەڵداری و مەلەكردن شیاو نییە.

دوای سووربوونی ئاوی بەنداوی باوەشاسوار لیژنەیەکی پسپۆڕ لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی گەرمیان بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەهۆکارەكەی پێکهێنرا.

لیژنەكە لە دوو كاتی جیاواز و دوو تیمی جیاواز سەردانی بەنداوەکەیان کرد و چەندین نموونەیان لە ئاو و خاکی بەنداوەکە وەرگرت.

د. عەبدولموتەڵیب ڕەفعەت، پسپۆڕی بواری ژینگە و ئەندامی لیژنەكە دەڵێت، بەهۆى گۆڕانکارییە کیمیاییەکان و (زیادبوونى ڕێژەى ئاسن Fe بەتایبەتى) لە ئاوى بەنداوى باوەشاسوار ئەو قەوزەیە دروستبووە کە ڕەنگى سوورە. ڕێژەى ئاسن بە بەراورد لەگەڵ توێژینەوەیەک کە ئەنجاممداوە لە ساڵى 2018 بەرزبووەتەوە بەجۆرێك ئێستا ڕێژەکەى لەنێوان (0.158-0.420 ppm)دایە و ڕێژەى ئاسن لە لێوارى بەنداوەکە زۆر زیاترە لە ستاندداری جیهانى.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەشداوە، قەوزەکە ژەهراوییە، چونکە ڕێژەى میتاڵە قورسەکان تێیدا زۆر بەرزە وەکو (ئارسینک، قوڕقوشم، ئاسن، ئەلەمنیۆم .. و هتد) و ڕێژەى ئاسن تێیدا لە نێوان (54-65 ppm) دایە.

ڕونیشیدەكاتەوە، ئاوى بەنداوەکە (نە بۆ خواردنەوە و نەبۆ ئاژەڵدرای و نە بۆ مەلەكردن) شیاونییە چونکە لە ڕووى (فیزیایى و کیمیایى و بایلۆجیەوە) تێکچووە.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان: ڕێگە بە ئافرەتان دەدەین لە پۆستە حكومییەكاندا بن

بابەتی دواتر

ئەمریكا دوایین هۆشداری دەداتە ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share