خلێفی ستراتیج.. پاریس به‌ شه‌ش هه‌نگاو مباپێ له‌ مه‌درید دوورده‌خاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌ی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ له‌سه‌ر سینییه‌کی ئاڵتونی پێشکه‌شی ڕیاڵ مه‌درید ناکه‌ن، به‌ڵکو هه‌موو هه‌وڵێکده‌ده‌ن یاریزانه‌که‌ له‌ یانه‌ خوازیاره‌کانی داببڕن.

ئاشکرایه‌ که‌ بۆندی مباپێ له‌ هاوینی 2022 کۆتاییدێت و له‌ میرکاتۆی زستانی 2022وه‌ ده‌توانێت ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ یانه‌ داواکاره‌کانی بکات، یاریزانه‌که‌ تاوه‌کو ئێستا دوو ئۆفه‌ری بۆ نوێکردنه‌وه‌ی بۆنده‌که‌ی له‌گه‌ڵ پاریس ڕه‌تکردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام یانه‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌ کۆتا مووشه‌کی خۆی له‌م جه‌نگه‌دا به‌رامبه‌ر مه‌درید نه‌ته‌قاندووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕۆژنامه‌ی مارکا، پاریس له‌ مانگه‌کانی تشرینی یه‌که‌م و دووه‌می 2021وه‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ به‌ستنه‌وه‌ی ئاسکه‌که‌ی فه‌ره‌نسا ده‌ستپێده‌کات، به‌ شه‌ش ڕێگه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن ڕێگری له‌ گواستنه‌وه‌ی بکه‌ن ڕووه‌و شاری مه‌درید.

یه‌که‌م: نێیمار و مێسی ڕۆڵی گه‌وره‌ ده‌گێڕن له‌ قایلکردنی یاریزانه‌که‌ به‌ به‌رده‌وامبوون له‌ پاریس، پێشتریش نێیمار له‌م ئه‌رکه‌دا و به‌تایبه‌ت له‌ قایلکردنی مێسی سه‌رکه‌وتوبووه‌.

 

دووه‌م: بۆندێک بۆ دوو وه‌رز، به‌ڵام به‌ موچه‌ و مه‌رجی نوێ، ده‌یگه‌یه‌نێته‌ پێگه‌ی‌ گرانبه‌هاترین یاریزان له‌ پێکهاته‌ی پاریس سان جێرمان و ئه‌وروپا و جیهان به‌گشتی.

 

سێیه‌م: به‌کارهێنانی ئیمانوێل ماکرۆنی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا وه‌ک کارتی فشار، سه‌رۆکه‌که‌ داوا له‌ مباپێ ده‌کات وه‌ک نمونه‌یه‌ک بۆ لاوانی وڵات له‌ پاریس به‌رده‌وامبێت.

 

چواره‌م: پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ی ڕاوبۆچوونی هانده‌رانی پاریس، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ستراسبۆرگ یاریزانه‌که‌یان فیکه‌بارانکرد، چیتر ده‌ست به‌ هاندان و پاڵپشتیکردنیده‌که‌ن.

 

پێنجه‌م: پێشکه‌شکردنی گرێبه‌ستی هاوبه‌شیکردن له‌ پڕۆژه‌کانی قه‌ته‌ر، بۆنمونه‌ “بانکی قه‌ته‌ر- QNB)، له‌پێشوودا ئه‌م هه‌وڵه‌یان له‌گه‌ڵ نێیمارداوه‌ و سه‌رکه‌وتوبووه‌، جگه‌ له‌ چه‌ندین کۆمپانیای دیکه‌ی وه‌ک نایک و ئاکۆر، که‌ ده‌کرێت بڕی پێشکه‌شکراو به‌رزتربکه‌نه‌وه‌.

 

شه‌شه‌م: بونیادنانی زنجیره‌ خوێندنگه‌ و فێرگه‌ وه‌رزشییه‌کانی مباپێ له‌ قه‌ته‌ر و فه‌ره‌نسا، هاوشێوه‌ی نێیمار، به‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ باوک و خێزانی یاریزانه‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌ توندوتۆڵترده‌که‌ن و ڕێگری له‌ گواستنه‌وه‌یان ده‌که‌ن بۆ

شاری مه‌درید.

ئایا مباپێ قایلده‌بێت؟

سه‌رچاوه‌کان ناتوانن ئه‌وه‌ یه‌کلاییبکه‌نه‌وه،‌ که‌ مباپێ دوای ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ به‌ بۆنده‌ نوێیه‌کان قایلده‌بێت یان نا، به‌ڵام بێگومان هیچ یاریزانێک له‌ جیهانی تۆپی پێدا ئه‌و ئۆفه‌ره‌ی پێشکه‌شنه‌کراوه ته‌نانه‌ت‌ مێسی و نێیماریش، بۆیه‌ زه‌حمه‌ته‌ بتوانێت له‌نێو هه‌موو ئه‌و پێشکه‌شکارییانه‌ی ناسڕ خلێفی سه‌رۆکی یانه‌ی پاریس سان جێرمان بتوانێت به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بکات‌.

لێره‌دا شاره‌زایان گه‌یشتون به‌و بۆچوونه‌ی، ئه‌گه‌ر یاریزانه‌ ڕه‌شئه‌سمه‌ره‌که‌ی فه‌ره‌نسا بۆ پاره‌ هه‌وڵبدات بێگومان به‌ ئۆفه‌ره‌که‌ قایلده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ له‌ مه‌درید که‌متر له‌ ئۆفه‌ره‌کانی پاریس به‌ده‌ستده‌هێنێت، به‌ڵام ده‌توانێت هاوشێوه‌ی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ مێژوو بنوسێته‌وه‌.

بابەتی پێشتر

هاوپەیمانیی فەتح كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو هەیە

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم: زۆرینەی ئاوارە و پەنابەران لە دەرەوەی کامپەکان دەژین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share