سەڵاح لە بێتاقەتییەوە بۆ بەختەوەری، نهێنییەکە چییە؟

ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپوڵ، محەممەد سەڵاح گرێبەستی لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکەی بە مووچەیەکی خەیاڵی نوێ کردووەتەوە.

محەممەد سەڵاح لە چەند مانگی ڕابردوودا ماندوو و بێتاقەت دەردەکەوت، هۆکارەکەش ئەوە بوو کە لێپرسراوی کارەکانی لەگەڵ ئیدارەی لیڤەرپوڵ بە بنبەست گەیشتبوو، یانە سوورە زەبەلاحەکە ئامادەنەبوون خواست و داواکارییە دارایییەکانی جێبەجێ بکەن.

دوێنێ هەینی، “ڕێدز” بە شێوەیەکی کتوپڕ نوێکردنەوەی گرێبەستی فیرعەونە میسرییەکەی ڕاگەیاند، یاریزانەکە بە خۆشحاڵییەوە دەرکەوت و تەنانەت تۆمارەکانی بڵاوبوونەوە کە لەگەڵ هاوڕێکانی ئاهەنگ دەگێڕێت.

نهێنییەکە چییە؟

بەپێی زانیارییەکانی “زە سەن”، گرێبەستی سەڵاح بە مووچەی هەفتانەی 350 هەزار پاوەند نوێ کراوەتەوە، کە مانگانە 1.4 ملیۆن پاوەند و ساڵانە 16.8 ملیۆن پاوەند دەکات (19.2 ملیۆن یورۆ)، بەو بڕەش دەبێتە یەکێک لە گرانبەهاترینەکانی جیهان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیای ئێنریکی “تیکی تاکا”ی به‌ کۆستاریکا کرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر کۆستاریکا…
Total
0
Share