دوو یەدەگی بەرشلۆنە بۆ چاڤی: نەخێر، ناڕۆین

سێرجینۆ دێست و کلێمۆنت لۆنگلێت، هیچ نیازێکیان نییە بەم زووانە یانەی بەرشلۆنە بەجێهێڵن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، دووانەی ناوبراو لە ئێستادا دەرفەتی یاریکردنیان لە بەرشلۆنە پێ نادرێت، بەڵام لە هەوڵدان کۆڵیان نەداوە و دەیانەوێت سەرنجی چاڤی ڕابکێشن.

دێستی ئەمریکی، دوای دەستپێکێکی سەخت، تا ڕادەیەک نزیک بووەتەوە لە گەڕانەوە بۆ نێو پێکهاتەی چاڤی، هەروەها لۆنگلێت، دەیەوێت گرێبەستەکەی جێبەجێ بکات و بەردەوام بێت تاوەکو لە ساڵی 2026 بۆندەکەی کۆتایی دێت.

موندۆ نووسیویەتی، دێست و لۆنگلێت ئامادە نین یانەی بەرشلۆنە بەجێهێڵن و بە ئاشکرا بە چاڤی و ئیدارەی لاپۆرتایان ڕاگەیاندووە، کە ئامادە نین دانوستاندن لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکەدا بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤی و یونایتد براوه‌ بوون و بارسا دۆڕاندنێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، هه‌شت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یوڤانتۆس یاریی لوتکه‌ی له‌ چێڵسی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردوو…
Total
0
Share