(ڤیدیۆ) پاریس سان جێرمان سێ خاڵی لە لۆریان داماڵی

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بردنەوەی بەرامبەر بە لۆریان تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (14)ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لەیاریگای “دو موستوار” بووە میوانی یانەی لۆریان.

یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئەستێرەکانی کریستۆف گالیتیێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی پاریس لە خولەکەکانی نۆ و 81 لەلایەن نێیمار دا سیلڤا و دانێلۆ پێرێراوە تۆمارکران، گۆڵەکەی لۆریان لە خولەکی 53 لەلایەن تیریم مۆفی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی پاریس سان جێرمان بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ لە لووتکەی ڕیزبەندیی یانەکانی لیگا 1 جێگیربوو، یانەی لۆریان بە 27 خاڵەوە چووە پلەی چوارەم .

بابەتی پێشتر

بڕیار لەسەر كەمكردنەوەی نرخی كارتی مۆبایل دەدرێت

بابەتی دواتر

مستەفا كازمی و وەزیرەكانی كابینەكەی پێشوو خانەنشین كران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share