هاوپەیمانیی فەتح كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو هەیە

ئەندامێكی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایدەكات، ئەگەر هاوپەیمانێتییەكەیان زۆرترین كورسی بەدەستبهێنێت، كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو دەبێت.

نەعیم عەبودی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “دوو بنەما بۆ سەرۆکایەتیی حکومەتی داهاتوو هەن، یەکەمیان ژمارەی کورسییەکانە و ئەوەی دیكەش چۆنییەتی هاوپەیمانێتییەکانە”.

جەختیشیكردەوە، “ئەگەر فەتح بتوانێت کورسیی زۆر بەدەستبهێنێت و لێکتێگەیشتنی لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکە هەبێت، ئەوا هادی عامری بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوو کاندید دەکەن.”

بڕیارە 10-ی تشرینی یەكەمی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و 110 حزب و 22 هاوپەیمانی، ڕکابەری بەدەستهێنانی 329 كورسیی پەرلەمانی دەکەن، 24 ملیۆن و 927 هه‌زار و 29 کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی: ئیسرائیل لەڕێی مانگێکی دەستکردەوە چاودێریی چەند وڵاتێک دەکات

كەناڵی 12ـی ئیسرائیلی رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێکە چەند وڵاتێکی ناوچەکە؛ کە لەنێویاندا عێراقیش هەیە، خراونەتە ژێر چاودێریی مانگێکی…
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم وردەكاریی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بڵاودەكاتەوە

سەرۆكایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دوای گەییشتنی بە بەغداد، بەشداریی لە كۆبوونەوەی…
Total
0
Share