بەغداد.. پێکدادانی چەکداری لە نێوان دوو عەشیرەتدا ڕوویدا

چەکی سوک و مامناوەندیان بەکارهێناوە.

دوو عەشیرەتی عەرەب، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 24ی تشرینی یەکەم، لە ناوچەی فەزیلیەی بەغداد ناکۆکی کەوتە نێوانیانەوە و پێکدادانی چەکداری لە نێوانیاندا ڕوویدا.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، پێکدادانی نێوان ئەو دوو عەشیرەتە لە ناوچەی فەزیلیەی بەغداد بووە و چەکی سوک و مامناوەندیان بەکارهێناوە.

ئاماژەبەوەشکراوە کە هێزە ئەمنییەکانی ئەو ناوچەیە دوای ڕێگرییەکی زۆر توانیویانە بچنە ناوچەکە و دەستوەردان بکەن لە پێکدادانەکەدا و کۆتاییپێبهێنن، هەروەها هێزی ئەمنی زیاتر ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کراوە.

سەرچاوە عێراقییەکان تاوەکو ئێستا قەبارەی زیانە گیانی و مادییەکانی ئەو پێکدادانەیان ئاشکرانەکردووە.

ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ناوبەناو ڕووبەڕووی ئەمجۆرە پێکدادانانە دەبنەوە، هێزە ئەمنییەکانیش توانایەکی کەمیان هەیە لە دەستێوەردان لەم پێکدادانەدا چونکە لایەنگرانی ئەو خێڵ و عەشیرەتانە خاوەنی چەکی جۆراوجۆرن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستكاری دەنگەكانی كردووە.. فەتح داوای دادگاییکردنی ڕاوێژکارێکی کازمی دەکات

هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، ڕاوێژكارێكی كازمی لە تۆمارێکی دەنگیدا دانیبەوەداناوە کە دەستکاری دەنگەکانی کردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا هاوپەیمانیی فەتح کە…
Total
0
Share