راوێژکارێکی سودانی: پێویست ناکات هاوڵاتییان لە باج بترسن

راوێژکارێکی سودانی رایدەگەیەنێت، یاساکانی باج لە عێراق کۆنن و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دۆخی ئابوریی وڵات و هاوڵاتییان نییە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری ئاشکرایکرد، یاساکانی باج و گومرگ لە عێراق زۆر کۆنن، بەشێوەیەک، ئەو باجەی دەخرێتە سەر خواردن، دەرمان یان هەر بابەتێکی دیکە، هیچ کاریگەرییەک لەسەر ژیانی هاوڵاتییان دانانێت.

وتیشی، بۆ نموونە، باج لەسەر دەرمان بە رێژەی %0.5 زیاددەکرێت نەک %5، ئەمەش باجێکی بێکەڵکە، جیا لەوەش، چەندین کاڵا و شمەکی ناپێویست هەن کە باجیان خراوەتە سەر لە کاتێکدا هیچ گرنگ نین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەموو وڵاتانی جیهاندا، سیستمی باج نەویستراوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا حکومەت پاڵپشتیی سێکتەرەکانی خواردن، تەندروستی و کشتوکاڵ دەکات، بۆیە هیچ پێویست ناکات هاوڵاتییان لە سیستمی باج بترسن، چونکە هیچ کاریگەرییەک لەسەر ژیانیان دانانێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیندانییانی سیاسی بۆ وەرگرتنی زەوی ئاگاداردەکرێنەوە

ئەو فەرمانبەرانەی زیندانی سیاسی بوون ئاگاداردەکرێنەوە. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “ئاگاداری ئەو فەرمانبەرانە دەکەینەوە کە…
Total
0
Share