دوای نۆ مانگ لە كوشتنی هاوژینەكەی و ناشتنی لە باخچەی ماڵەكەیاندا ئاشكرابوو

پیاوێك هاوژینەكەی كوشتووە و لە باخچەی ماڵەكەیاندا ناشتوویەتی، بەڵام بە درێژایی چەندین مانگ “تاوانەكە” بە شاراوەیی ماوەتەوە.

فەرماندەیی پۆلیسی كەربەلا دەڵێت، پیاوێكی دانیشتووی گەڕەكی پیشەسازیی ناوەندی شاری كەربەلا تاوانەكەی ئەنجامداوە و دوای كوشتنی هاوژینەكەی، تەرمەكەی لە باخچەی ماڵەكەیاندا ناشتووە و كەس بە تاوانەكەی نەزانیوە.

بەپێی وتەی پۆلیسی كەربەلا، بە درێژایی ئەو ماوەیە پیاوەكە جەختیكردووەتەوە لەوەی هاوژینەكەی ونبووە و بێسەروشوێنە، بەو جۆرە نۆ مانگ بەسەر ئەنجامدانی تاوانەكەدا تێپەڕبووە.

دوای زیادبوونی گومانەكان، پۆلیس پیاوەكەی دەستگیركردووە و بەم دواییانە دانی بەوەدا ناوە كە تاوانەكەی ئەنجامداوە و شوێنی ناشتنی تەرمەكەی نیشانی هێزە ئەمنییەكان داوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share