دادگاییكردنی پێنج زیندانیكراوەكەی بادینان دواخرا

بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگاییكردنی پێنج زیندانیكراوی دیكەی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەكە بۆ مانگی داهاتوو دواخرا.

پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، بڕیاربوو یەكەمین دانیشتنی دادگاییكردنی پێنج زیندانیكراوی دیكەی بادینان بەناوەكانی (عامر خالید – مامۆستای زانكۆ، سلێمان كەمال – پێشمەرگەی دێرین، سلێمان موسا – مامۆستا، جەمال خەلیل – مامۆستا و فرسەت ئەمجەد – ئەندازیار) بەڕێوەچێت، بەڵام دانیشتنەكە بۆ ڕۆژی 10/6 دواخرا.

هۆكارەكەشیان بۆ گۆڕینی لیژنەی دادوەریی دادگاییكردنەكە گەڕاندەوە، كە لە دادگای 2ی تاوانەكانی هەولێرەوە ئەنجامدراوە.

بەوتەی پارێزەرەكان، ئەو زیندانیكراوانە بەپێی ماددەی 1ی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 دادگاییدەكرێن، كە تیایدا هاتووە، “هەرکەسێک بەدەستی ئەنقەست و یان بەهەرشێوەیەک لەکارێک تێوەگلێت بەمەبەستی زیاندان لە ئاسایش و سەقامگیریی و سەروەریی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان و ببێتە هۆی کەوتنەوەی ئەو زیانە، بە بەندکردنی هەتاهەتایی یان بەندکردنی کاتی سزا دەدرێت”، ئەمڕۆش یەكەمین دانیشتنی دادگاییكردنەكەیان بوو، بەڵام دواخرا.

هاوكات كەسوكاری زیندانیكراوان باسیان لەوەكرد، دادگا پڕكراوە لە هێزی چەكدار و ڕێگەیان نەداوە كەسوكارەكەیان ببینن.

پێرێ بڕیاربوو دادگاییكردنی چوار زیندانیكراوی دیكەی بادینان بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی گۆڕینی لیژنەی دادوەرییەوە، دانیشتنەكە دواخرا.

بە دادگاییكردنی ئەو پێنج زیندانیكراوەی ئەمڕۆ، تا ئێستا 16 زیندانیكراوی بادینان دۆسیەكانیان لە ئاسایشەوە براوەتە دادگا.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: سەدان هەزار کەس بە سیل گیانلەدەستدەدەن

بابەتی دواتر

نامەكەی بن لادن بۆ چەكدارانی تاڵیبان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دهۆک دوو کەس کوژران

بەیانی ئەمڕۆ لەناو سەنتەری شاری دهۆک دوو کەس کوژران. هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە…
Total
0
Share