تەندروستیی جیهانی: سەدان هەزار کەس بە سیل گیانلەدەستدەدەن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، ئەو زیانانەی كۆرۆنا لە سیستمی تەندروستی بەگشتی و سیستمی تەندروستیی وڵاتانی هەژار بەتایبەتی داوە، هۆکارە بۆ ئەوەی سەدان هەزار کەس بە بەکتریای سیل گیانلەدەستبدەن.

سندوقی جیهانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشییەکانی ئایدز، سیل و مەلاریا، كە سەر بە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانییە، ڕایگەیاندووە، سەدان هەزار کەس بەهۆی توشبوونیان بە بەکتریای سیل گیانلەدەستدەدەن، بەتایبەت لە وڵاتانی هەژاردا، بەهۆی ئەوەی ناتوانرێت پێکوتەی پێویست بەو بەکتریایە بدرێت بە هاوڵاتییانی ئەو وڵاتانە.

سندوقی ڕوبەڕوبوونەوەی سیل، هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو ژمارە زۆرە بە سیل و چالاکبوونەوەی بەکتریاکە لەو وڵاتانەدا بۆ زیانەکانی سەر سیستمی تەندروستیی وڵاتانی هەژار دەگەڕێنێتەوە، کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە بەریانکەوتووە.

پیتەر ساندز بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقە جیهانییەكە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە، گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکانی ئایدز و سیل دەکرێت ئەوەندە بەرزببێتەوە ڕێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تێپەڕێنێت.

ڕاپۆرتی ساڵانەی سندوقی جیهانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو نەخۆشیانە کە تایبەت بە ساڵی 2020 بڵاویکردووەتەوە، کوتان دژی نەخۆشیی سیل بە ڕێژەی 19% دابەزیوە، هەروەها چارەسەر و چاودێرییەکانی تایبەت بە ئایدز بەڕێژەی 11% دابەزیوە.

ساندز دەڵێت، “ژمارەی ئەوانەی ڤاکسینی دژی بەکتریای سیلیان وەرگرتووە لەساڵی 2020 بەراورد بەوانەی لە ساڵی 2019 ڤاکسینیان وەرگرتووە یەک ملیۆن کەس کەمترە، ئەمەش مانای ئەوەیە بەدڵنیایی سەدان هەزار کەس لەوانە گیانلەدەستدەدەن”.

بەرپرسەکەی سندوقی ڕوبەڕوبوونەوەی سیل دەڵێت، هۆکاری کەمبوونەوەی کوتان بە ڤاکسینی سیل بۆ کاریگەرییەکانی داخستن و ڕێکارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا دەگەڕێتەوە کە زۆرینەی وڵاتانی ئەفریقا و هیندستانی زەرەرمەند کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە چاوەڕێدەکەن زیانەکانی سەر کەرتی تەندروستی لەمساڵدا زیاتربن بەهۆی بڵاوبوونەوەی زنجیرەی دەلتا.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ دادگاییكردنی پێنج زیندانیكراوی دیكەی بادینان دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

دادگاییكردنی پێنج زیندانیكراوەكەی بادینان دواخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن تووشی كۆرۆنا بوو

كۆشكی سپی بڵاویكردەوە، دوای ئەنجامدانی پشكنین دەركەوتووە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا تووشی كۆرۆنابووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا كۆشكی سپیی ئەمریكا…
Total
0
Share