ئەو كەسەی نانەواكەی بریندارکرد دەستگیرکرا

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرایدەكات، ئەو گەنجەی ئەمڕۆ لەسەر نانکڕین نانەواكەی بریندارکرد دەستگیرکرا.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند” ئەو گەنجەی ئەمڕۆ لەسەر كڕینی نان وەستای نانەواخانەیەکی بریندارکرد، خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد”.

وتیشی، “ئێستا دەستگیركراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت”

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناحیەی حاجیاوا لەسەرەی کڕینی ناندا، کەسێک تەقەی لە نانەوایەك کرد و برینداریكرد.

هەرچەندە لە سەرەتادا وابڵاوكرایەوە كە ئەو كەسەی تەقەیكردووە كوڕی بەرپرسێكی یەكێتی بێت، بەڵام زیاتر لە سەرچاوەیەك ئەوەیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دووپاتكردەوە، تۆمەتبارەكە كوڕی بەرپرسی یەكێتی نییە، بەڵكو كوڕی سەرۆك هۆزێكی ناوچەكەیە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی كۆرۆناوە پەرلەمانی كوردستان داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

بابەتی دواتر

پارتی: كشانەوە لە حكومەت هیچ سوودێكی بۆ گۆڕان نابێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share