حەشدی شەعبی دەستگیركردنی دوو سەركردەی داعشی لە بەغداد ڕاگەیاند

حەشدی شەعبی دەستگیركردنی دوو سەركردەی داعشی ڕاگەیاند كە بەرپرسی كەتیبەی ئەندازیاریی سەربازیی ڕێكخراوەكە بوون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەكردووە، بەهاوكاری هێزە ئەمنییەكان لە باكووری بەغداد دوو بەرپرسی داعشیان دەستگیركردووە، كە بەرپرس بوون لە بەشی ئەندازیاری و بەتایبەت كاریان لەسەر ئامادەكردن و تەقاندنەوەی بۆمبی چێندراو كردووە لە بەغداد.

حەشدی شەعبی باسی لەوەشكردووە، هەوڵەكانیان بۆ لەناوبردنی داعش و پاشماوەكانی بەردەوامی هەیە.

بابەتی پێشتر

یونامی سەرۆکی نوێی تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعشی لە عێراق دیاریکرد

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ دادگاییكردنی پێنج زیندانیكراوی دیكەی بادینان دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامێك لە سودانی-یەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی سەرۆك كۆمار و تیمی یاوەری لە رووداوی كەوتنەخوارەوە هەلیكۆپتەرەكەیان رادەگەیەنێت. محەمەد شیاع…
Total
0
Share