كۆمسیۆن پێشنیاز دەكات هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوابخرێت

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان داوا لە كازمی دەكات، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوا بخات بۆ مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ.

لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی دەستی تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە 17ی كانونی دووەم، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە فەرمی داوا لە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكات، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوابخرێت بۆ 16ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ.

سەبارەت بە هۆكاری ئەو داوایە كۆمسیۆن ڕایگەیاندووە، “بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی بێگەرد بەڕێوەبچێت و لەبەر ئەوەشی تا ئێستا ژمارەیەكی كەم هاوپەیمانی بۆ ئەو هەڵبژاردن تۆماركراون، ئەوەش وا دەخوازێت كاتی خۆتۆماركردنی هاوپەیمانی و كاندیدان درێژ بكرێتەوە”.

لە بەشێكی دیكەی نوسراوەكەی كۆمسیۆندا هاتووە، “نوێكردنەوەی كارتی بایۆمەتریی دەنگدان و بواردان بە هاوڵاتییان و ئامادەكارییە هونەرییەكانی هەڵبژاردن، پێویست بە كاتی زیاتر دەكات”.

پاش ماوەیەكی كەم لە دەستبەكاربوونی، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتەكەی دیاریكرد كە 6ی حوزەیرانی 2021 بوو، بەڵام هەوڵ هەیە كە ئەو هەڵبژاردنە دوابخرێت و لەو كاتەدا نەكرێت.

 

بابەتی پێشتر

ناپۆلی 6-0 فیۆرنتینا

بابەتی دواتر

بەریتانیا.. لە هەر خولەكێكدا 140 كەس بە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەكوترێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share