یونامی سەرۆکی نوێی تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعشی لە عێراق دیاریکرد

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، کریستیان ڕیچەر-ی وەک ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش لە عێراق دیاریکرد.

پیشتر کەریم ئەسەد ئەحمەدخان-ی بەریتانی لەو پۆستەدا بوو، کە لە تەمموزی 2018دا دەستبەکاربوو و لە 15ی حوزەیرانی ڕابردوو دەستیلەکارکێشایەوە، بڕیارە دوای ڕاگەیاندنی، کریستیان ڕیچەر جێگەی بگرێتەوە و ببێتە سەرۆکی (UNITAD).

لە ساڵی 2017 نەتەوە یەکگرتووەکان بەبڕیاری 2379، تیمێکی تایبەتی بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵە ناوخۆییەکان بۆ لێپرسینەوەی داعش پێکهێنا، لەڕێگەی کۆکردنەوە و پاراستی بەڵگەی پێویست سەبارەت بە ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگ، تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی کە داعش لە عێراق ئەنجامیداون.

ڕیچەر پێشتر سەرۆکی یەکەی تاوانەکانی جەنگی بەرپرس لە دادگاییکردن و سزادانی ئەو هاوڵاتییە ئەڵمانییانە بووە کە پەیوەندییان بە تاوانە نێودەوڵەتییەکانەوە هەبووە کە لەشوێنی دیکەی وەک عێراق و سوریا ئەنجامدراون، لەوانەش کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە عێراق لە ساڵی 2014دا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی ساختەکاریی داراییەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عێراق هاوڵاتییان لە ساختەکاریی دارایی لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ…
Total
0
Share