لەبارەی پرسی ئاوەوە وەفدێکی تورکیا دەگەنە بەغداد

بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی ئاوەوە بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی تەکنیکی تورکیا بگەنە شاری بەغداد.

عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەیەکی سەرەتاییمان لەگەڵ بریکاری وەزیری دەرەوەی تورکیا و بەرپرسی کاروباری ئاو ئەنجامدا، بە ئامانجی ئەوەی بتوانین ئاوێکی زیاتر بۆ بەنداوەکان دابینبکەین بە مەبەستی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر بنەمای رێکەوتنی هەفتەی رابردوو ئەمڕۆ وەفدێکی تەکنیکی تورکیا سەردانی بەغداد دەکەن، بۆ ئەوەی بگەینە رێکەوتنێک سەبارەت بە هەماهەنگی هەردوو وڵات لە پرسی ئاودا.

جەختیشیکردەوە، عێراق کۆمەڵێک پرۆژەی ستراتیژی هەیە کە دەیەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا جێبەجێیان بکات و ژێرخانی ئاو لە عێراق زیاتردەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: وەزارەتی دارایی عێراق رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی دەستپێكرد

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بە رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.…
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: نووسراومان بۆ عەلی زەیدی بەرزکردووەتەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نووسراوی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانمان ئاڕاستەی عەلی زەیدی کرد. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،…
Total
0
Share