دوای 25 مانگ پلەی گەرمی لە بەیانیان نزیکدەبێتەوە لە سفری سیلیزی

دەستەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لەدوای 25ی ئەم مانگەوە، کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای عێراق بەرەو سفر پلەی سیلیزی دادەبەزێت.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، سارد و سەرمای زستان بەڕێوەیە و دوای 25ی مانگ لە بەیانیان و شەواندا پلەی گەرمی نزیکدەبێەوە لە سفر پلەی سیلزی.

ئەو سەرمایەی روو لە ناوچەکە دەکات، سەرمایەکە لە وڵاتانی ئەوروپا و نزیک دەریای رەشەوە روو لە هەرێمی کوردستان و پارێزگای ئەنبار دەکات.

بەوجۆرەش، ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی شەپۆلێکی سەرما و سۆڵەی زستانە و لەناوچەکانی دیکەی عێراقیش پلەی گەرمی دادەبزێت بەڵام بە رێژەی کەمتر لەو ناوچانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 21 هەزار منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 21 هەزار و 481 منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان…
Total
0
Share