هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دووه‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیای به‌رامبه‌ر ئێران ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران کۆتاییهات.
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاریگای خه‌لیفه‌ی نێوده‌وڵه‌تی – قه‌ته‌ر دووه‌م ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پاڵاوتنه‌کانی ئاسیای بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2022 به‌رامبه‌ر ئێران ئه‌نجامدا، یارییه‌که به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێوه‌ڵام له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی میوان “ئێران” کۆتاییهات.
گۆڵه‌کان له خوله‌که‌کانی دوو و 69 و 90 له‌لایه‌ن عه‌لی ڕه‌زا جاهانبه‌خش و مه‌هدی تاریمی عه‌لی گۆهلیزاده‌وه تۆمارکران.
به‌پێی ئه‌نجامه تۆمارکراوه‌کان و دووای ئه‌نجامدانی دوو گه‌ڕی قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنه‌کان، هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ بۆ پله‌ی یه‌که‌می گروپی (A) هه‌ڵکشا، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به یه‌ک خاله‌وه بۆ کۆتا پله‌ی گروپه‌که دابه‌زی.