ڤاران یانەی داهاتووی دیاریکردووە

بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید، ڕافائێل ڤاران ڕەتیدەکاتەوە لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی لەگەڵ یانەی شاهانە، ڕوو لە یانەی مانچستەر یونایتد بکات.

ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئەگەر لە ماوەی داهاتوودا ڕێککەوتن لەگەڵ بەرگریکارە فەرەنسییەکە نەکرێت، ناوبراو چانسی پەیوەندیکردنی بە یانەکانی مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان لەبەردەمدا دەبێت.

ئیدارەی یونایتد دوو وەرزە لە هەوڵدایە ئەستێرەکەی ڕیاڵ دابینبکات، چونکە پێیانوایە بە یەکگرتنی لەگەڵ هاری ماگوایەر دەتوانن باشترین دووانەی بەرگری لە خولی نایابی ئینگلیزی پێکبهێنن.

میرەر لەهەمان کاتدا ئاشکرایکردووە، ڤاران خواستی لەسەر مانچستەر یونایتد نییە، بەڵکو لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی لەگەڵ ڕیاڵ و نوێنەکردنەوەی بۆندەکەی، ڕاستەوخۆ ڕوودەکاتە پاریس سان جێرمان.

ئەم بڕیارەشی چەند هۆکارێکی لەپشت بووە، گرنگترینیان ئەوەیە کە پاریس لە وڵاتی خۆیەتی و ئاسانتر خۆی دەگونجێنێت.

ڤاران تاوەکو هاوینی 2022 بۆندی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید هەیە، لە ئێستادا هەوڵێک لە ئارادایە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام جەمسەرەکان بەڕێککەوتن نەگەیشتوون، ئەگەر دۆخەکە بەو جۆرە بەردەوامبێت، یاریزانی ناوبراو لە هاوینی 2022 بێبەرامبەر دەتوانێت ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ بەهۆی کۆکا کۆلاوە دووچاری ئاستەنگی دەبێت

بابەتی دواتر

عێراق جموجۆڵی دیبلۆماسی لەدژی پێشێلكارییەكانی توركیا دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share