(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ ڕیمۆنتادای ڤیاڕیاڵی پووچەڵ کردەوە و گەیشتە فیناڵی چامپیۆنزلیگ

ئەمشەو سێشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان یانەکانی لیڤەرپوڵ و ڤیاڕیاڵ ئەنجام درا، لیڤەرپوڵ سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد.

لەڕووبەڕووبوونەوەیکی بەهێزدا، یانەی ڤیاڕیاڵ لە یاریگای “لا سیرامیکا” میوانداریی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندیی سوور پۆشەکانی ئینگلتەرا کۆتایی هات.

گۆڵەکانی ڤیاڕیاڵ لە خولەکەکانی سێ و 41 لەلایەن بولایێ دیا و فرانسیز کۆکولینەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی لیڤەرپوڵ لە تایمی دووەمدا (خولەکەکانی 62، 67، 74) لەلایەن فابینیۆ، لویس دیاز و سادیۆ مانێ-وە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامی چوون و گەڕانەوە، لیڤەرپوڵ (5-2) سەرکەوتنی بەرامبەر ژێرئاوگەڕەکەی ئیسپانیا تۆمار کرد و گەیشتە یاریی کۆتایی خولەکە، کە ئەوەش سێیەم جارە لە ماوەی پێنج وەرزدا ئەستێرەکانی کلۆپ یاریی کۆتایی ئەنجام دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕیاڵ مەدرید لەبارەی تێوەگلانی بەرشلۆنە بە دۆسییەی بەرتیلدان ڕاگەیاندراوێکی بڵاودەکاتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر پێشهاتەکانی دۆسیەی بەرشلۆنە و نیگرێرا، بڕیاریدا سبەینێ یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامبدات. یانەی شاهانە لەبارەی…
Total
0
Share