سەردەمی ئەرجەنتینی ماسکیرانۆ دەستیپێکرد

ئەستێرەی دێرینی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، خاڤیێر ماسکیرانۆ وەک ڕاهێنەری لاوانی ئەرجەنتین دەستی بەکارەکانی کرد.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە ماڵپەڕی فەرمییەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، “سەردەمی ماسکیرانۆ لەگەڵ پێکهاتەی لاوانی خوار تەمەنی 20 ساڵ دەستیپێکرد، ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار سەرپەرشتی یەکەی مەشقوڕاهێنانەکانی لە بۆینس ئایرس کردووە”.

ماسکیرانۆی تەمەن 37 ساڵ، کانونی یەکەمی 2021 جێگەی فێرناندۆ باتیستای ڕاهێنەری پێشووی گرتەوە، ڕاهێنەری پێشوو دەستی لەکارەکەی کێشایەوە تاوەکو لەژێر چاودێریی خوسێ پیکەرمان دەستبەکاربکات وەک یاریدەدەری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ڤەنزوێلا.

ڕاگەیاندراوەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەدایەکی بەهێزی هەبووە، سەرباری دەربڕینی خۆشحاڵی ئەرجەنتینییەکان بەگەڕانەوەی “ماسکی”، هەریەک لە ئەنخێل دی ماریا و لیۆ مێسی پیرۆزباییان ئاڕاستەکردووە.

بەر لەوەی ببێتە ڕاهێنەری لاوانی ئەرجەنتین، ماسکیرانۆ لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتەکەی بەرپرسبوو لە بەشی پەرەپێدانی لاوان بۆ بواری تۆپی پێ.

 

بابەتی پێشتر

مانی خەون بە ڕیاڵ و بارساوە دەبینێت

بابەتی دواتر

کریستیانۆ چۆن ڕیجیم دەکات؟ هەرزانترین خواردنەکان دەخوات..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئیسپانیا پاڵه‌وانی ئه‌وروپای تێپه‌ڕاند و گه‌یشته‌ فاینه‌ڵی “نه‌یشن لیگ”

هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا، ڕووبه‌ڕووی ئیتاڵیا بووه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌،…
Total
0
Share