باهۆز و لافاو و وشكبوونەوە.. 50 بەرپرسی نێودەوڵەتی داوای ئامادەكاریی خێرا بۆ گۆڕانی ئاووهەوا دەكەن

ئەو ڕێوشوێنانەیان دیاریكرد كە پێویستە بگیرێنەبەر

نزیكەی 50 بەرپرسی نێودەوڵەتی داوای خێراكردنی ئامادەكارییەكان تایبەت بە كاریگەریی گۆڕانی ئاووهەوا وەك باهۆز و لافاو و وشكبوونەوەی كاریگەر دەكەن و ئاماژە بەوەشدەكەن زۆرینەی ئەو دیاردانە كارەساتبار و توندن.

ناوەندێكی جیهانی تایبەت بە ئاووهەوا دەڵێت، كاریگەرییەكانی گۆڕانی ئاووهەوا خەڵك و كۆمەڵگاكان و ئابوریی جیهانی ڕوبەڕووی مەترسییەك دەكەنەوە كە پێشینەی نەبووە و مەترسی نوێ و گەورە لەسەر جۆراوجۆری زیندەوەران و تەندروستی مرۆڤ دروستدەكەن.

ناوەندەكە (جی سی ئەی)، ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتییە تایبەت بە پەلەكردن لە ئامادەكاری و گونجاندنی جیهان لەگەڵ كاریگەرییەكانی گۆڕانی ئاووهەوا و بان كی مۆن، ئەمینداری گشتیی پێشووی نەتەوە یەكگرتووەكان سەرۆكایەتی دەكات.

لە ڕاگەیەنراوی ناوەندەكەدا هاتووە، پڕۆسەی خۆگونجاندن و ئامادەسازی كە بریتییە لە دانانی سیستمی ئاگاداركردنەوەی پێشوەخت و ئامادەكردنی ژێرخانی ئابوری و باشكردنی كشتوكاڵ، گرنگی پێویستی پێنەدراوە، هەنگاوی پێویست تایبەت بەو دەردراوە گازییانەی هۆكاری قەتیسبوونی گەرمان نەنراوە، ئەمەش وادەكات كۆمەڵگاكان لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان لەبەردەم باری لەناكاوی ئاووهەوادابن بەخێراتر لەوەی پێشبینی دەكرێت.

دانیشتنێكی گفتوگۆ لەو بارەوەیەوە دوێنێ بە ئامادەبوونی پەنجا كەس لە سەركردە سیاسییەكان و كەسانی تایبەتمەندی ئاووهەوا و گەشەپێدان بە ئامادەبوونی بان كی مۆن و كریستالینا جۆرجیفا، بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو، بە بۆنەی كردنەوەی بارەگانی ناوەندەكە لە ڕۆتەردام.

بەشداربووان ئەو ڕێوشوێنانەیان دیاریكرد كە بە بڕوای ئەوان پێویستە بگیرێنەبەر لە كۆنگرەیی جیهانیی ئاووهەوا (كوب 26) كە بڕیارە تشرینی دووەمی داهاتوو لە گلاسكۆ ئەنجامبدرێت، بەتایبەت پێداچوونەوە بە پلانی ئامادەكاری و خۆگونجان كە نەتەوە یەكگرتووەكان پابەندی بە تەرخانكردنی ملیارێك دۆلاری ساڵانە دیاریكردووە.

پێشتر ڕاپۆرتێكی دەستەی حكومیی نێودەوڵەتی پەیوەندیدار بە گۆڕانی ئاووهەوا هۆشداریدا لەوەی كەڵەكەبوونی گەورەی كاریگەرییەكانی ئاووهەوا بە دەیەیەك بەر لەو وادەیەی پێشبینی دەكرا ڕوودەدات بەهۆی گۆڕانە بێ پێشینەكان.

بە كردەیش جیهان لەمساڵدا ڕوبەڕووی ڕووداوی ئاووهەوای دژوار بووەوە لە ئاگركەوتنەوەكانی یۆنان، توركیا، سیبیریا و كالیفۆڕنیاوە بۆ برسێتی لە مەدەغەشقەر و لافاوە بێپێشینەكان لە چین و ئەڵمانیا و شەپۆلی پێوانەیی گەرما لە كەنەدا.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

ئەمریكا هاوكاریی سوپای لوبنان دەكات

بابەتی دواتر

مێردمنداڵێك بۆ بەدەستهێنانی كار ڕۆیشت و تەرمەكەی گەڕێندرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share