ئەمریكا هاوكاریی سوپای لوبنان دەكات

سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا بە بڕی 47 ملیۆن دۆلارهاوكاری سەربازیی پێشكەشی سوپای لوبنان بكات.

كۆشكی سپی ئەمریكا، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، جۆبایدن، وەزیری دەرەوەی ڕاسپاردووە كە بە بڕی 47 ملیۆن دۆلار هاوكاری پێشكەشی سوپای لوبنان بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بایدن بەپێی ماددەی 552ی یاسای “هاوكاری دەرەوەی گشتی” ساڵی 1961ی ئەمریكا، بلینكنی ڕاسپاردووە كە بەبڕی 25 ملیۆن دۆلار كەلوپەلی خزمەتگوزاری وەكو هاوكاریی پێشكەشی كۆگاكانی سەر بە سوپای لوبنان بكات.

هەروەها، بەبڕی 22 ملیۆن دۆلاریش بە كەرەستەی سەربازیی هاوكاری وەزارەتی بەرگریی لوبنان بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل: کورد لە سوریا تەنها بەهۆی ناسنامەکەیەوە ئاوارە دەکرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، پەیامێکی لەبارەی دۆخی کورد لە رۆژئاڤا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بێدەنگی مانای بێلایەنی نییە. وەزارەتی دەرەوەی…
Total
0
Share