باڵیۆزی ئەڵمانیا لە چین دوو هەفتە پاش وەرگرتنی پۆستەكەی گیانیلەدەستدا

یان هیكەر

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، باڵیۆزی وڵاتەكەی لە چین، تەنها دوو هەفتە پاش وەرگرتنی پۆستەكەی، گیانیلەدەستدا.

باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە چین لە بڵاوكراوەیەكدا جگە لە ئاشكراكردنی گیانلەدەستدانی دیپلۆماتكارەكەی، ڕوونیكردەوە، یان هیكەر (54 ساڵ) لە 24ی ئابی ڕابردوو پۆستەكەی وەرگرتووە.

هیكەر پێشتر وەك ڕاوێژكاری سیاسەتی دەرەوەی ئەنجێلا مێركل، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا كاریكردووە.

تائێستا هۆكاری مردنی باڵیۆزەكە نەزانراوە، وەك ئەوەی ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاوە بڵاویكردووەتەوە.

هیكەر و خێزانەكەی لە ئابی ڕابردوو گەیشتنە پەككین و كارنامەی دەستبەكاربوونی خۆی پێشكەشكرد و لە كۆتایی ئابی ڕابردوو دەستی بەكارەكانی كرد.

 

بابەتی پێشتر

دوای سەردانەكەی ماكرۆن ڕێككەوتنی لەگەڵ واژووكرا<br> وردەكاریی ئەو پرۆژانەی كۆمپانیای تۆتاڵ لە عێراق جێبەجێیان دەكات

بابەتی دواتر

هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە نۆرەی دڵ لەناو گەنجاندا چییە؟ زانایان وەڵامدەدەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share